بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاشکراکرا

رۆژى سێشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێى بەرنامەى کۆبونەوەکەش تەوەرى سەرەکى تێیدا دەنگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان دەبێت. 

د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١٧ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی تەمووزی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت: 

1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).

2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).

3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).

4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩).

سێیەم : خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازو پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو).


PM:01:23:04/07/2021