وەزارەتی کارەبای هەرێم تیمی ڕایدەگەیەنێت" تیمی تایبەت بە سەرپێچییەکانی سەر پێوەری زیرەک دەست بەکاربوو".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمی تایبەت بە سەرپێچییەکانی سەر پێوەری زیرەک دەست بەکاربوو،جۆر و شوێنی سەرپێچییەکان بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی سیستەمی داتا سەنتەرەوە دەستنیشانکراون.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتى کارەبای هەرێم هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەکاتەوە لە هەر شوێنێک دەستکاری سندووقی پێوەری زیرەک بکرێت، جۆر و شوێنی سەرپێچییەکە لە هەمان کاتدا بۆ داتا سەنتەر دەگوازرێتەوە.
لە کۆتای بڵاوکراوەکەدا کارەبای هەرێم، داواش لە هاوبەشانی کارەبا دەکات بۆ ئەوەی تووشی سزای یاسایی و دارایی نەبنەوە، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پێوەری زیرەک نەکەن.