یاریدەدەری سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت" بەهۆى چەند هۆکارێکەوە دابەشکردنى موچە دواکەوتووە، کە یەکێکیان پەیوەندى بە نەهاتنەوەى داهاتى بەشێکى دەروازەکانەوە هەیە".
رێباز حه‌ملان
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كاروباری دارایی و ئابووری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند" پرۆسه‌ی دواكه‌وتنی مووچه، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به بانكه‌كانه‌وه هه‌یه، كه ره‌نگه سیوله له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت، به‌شێكیش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پرۆسه‌كه كاتی ده‌وێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" ده‌مه‌وێت هه‌ندێك ورده‌كاری باس بكه‌م. ئێستا 200 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆمان هه‌یه جگه له نه‌وت، له‌و بڕه 97 ملیۆن دۆلاری هی گومرگه. %65ی هی هه‌ولێر و دهۆكه و %35ی هی پارێزگای سلێمانییه، هه‌روه‌ها لە داهاتی ناوخۆ 27 ملیۆن دۆلاری هی باج بوو، %83ی هی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكه و %17ی هی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئه‌و رێژه‌یه كه‌مه، كه له باج ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێویسته هه‌موو پارێزگاكان وه‌ك یه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی داهات".
ڕێباز حەملان باسی لەوەشکرد، ئێمه له‌م كاته‌دا، مانگانه 504 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ینه مووچه، به لێڕینی %21ه‌كه‌وه. له‌مه‌ش 200 ملیۆن دۆلاری هی داهاتی ناوخۆیه، داهاتی نه‌وتیش 335 ملیۆن دۆلار بووه. واته ئێمه له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌ین، پێویسته مووچه‌خۆرانی كوردستان له‌وه تێبگه‌ن، به‌و داهاته‌ی هه‌مانه مووچه‌مان دابین كردووه.
لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم وتی" به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌زیری دارایی عێراق ئاماده نییه واژووی له‌سه‌ر بكات و پارەکە بینێرێت، به‌شێكیشی ره‌نگه په‌یوه‌ندی به سیاسییه‌وه بێت، لە كۆتاییدا ده‌بێت بینێرن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یان ناردووه".
ڕاشیگەیاند، له كۆتاییدا ئه‌مه خێر نییه به هه‌رێم بكرێت و به گوێره‌ی یاسای بودجه‌یه و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند كراوه. دوای گفتوگۆیه‌كی درێژ و دوای دواكه‌وتنێكی زۆری بودجه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. ئێستاش ئه‌م 200 ملیاره مادام سولفه‌یه، هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و نائیداری ناكه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زیری دارایی و سه‌رۆك وه‌زیران و دواتر یه‌كلا ده‌كرێته‌وه. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی چاودێری دارایی هه‌ولێر و به‌غدا وردبینی ده‌كه‌ن.