کەشناسی: لە مانگی تەموز و ئابدا پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

کەشناشی عێراق رایگەیاند " لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە، بەڵام بەشێوەیەکی لەسەرخۆ".  

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقیی ڕاگەیاندووە" کۆتا شەپۆلی گەرما لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ ی حوزەیرانی ڕابردوو دەستی پێکرد و ڕۆژی یەکەمی مانگی تەموز گەیشتە لوتکە و لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تر ٥٠ پلەی سەدی تۆمار کرد"  

هەروەها وتیشی " وەک پێشتریش بڵاومان کردەوە کە سەرەتای ئەم مانگە پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەوەش ڕوویدا، پێشبینیش دەکەین کە تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر لەسەرخۆ دەست دەکات بە بەرزبوونەوە".

ئەو بەرپرسەی کەشناسی دەشڵێت " لە ئێستادا لە چوارچێوەی نزمە پاڵەپەستۆیەکداین و بەرز و نزم دەکات، تا قوڵتر ببێتەوە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت لەسەر وڵات، کاتێکیش دادەبەزێت پلەکانی گەرما دادەبەزن، هەروەها مانگەکانی حوزەیران و تەموز و ئاب بەشیوەیەکی ئاشکرا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخۆیانەوە دەبینن."  



AM:08:13:05/07/2021