بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه بنکەکە تایبهته به هێزهكانی ئهمریكا، بەڵام هێرشەكە هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتۆتەوە و زیانی ماددیشی بەدواوە نەبووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە بنكەكە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كرایە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی بەدوادابێت.