وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەركرد و دەڵێت" كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان گۆڕاوه بۆ كاتژمێر ٧:٣٠٠ی خوله‌كی به‌یانی".
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه كۆپیه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه و ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیانی کردوە باسی لەوەکردوە، تاقیکردنەوە گشتییەکانى خولى یەکەمى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى
کە بەپێى خشتەى پێشوتر لەکاتژمێر ٨:٣٠ی خولەک دەستى پێدەکرد، کاتەکەى گۆڕاوە بۆکاتژمێر ٧:٣٠ خولەکى بەیانى.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی) له رۆژی ٧ی ٩ی ٢٠٢١ ئه‌نجامده‌درێت به‌پێی خشتیهیهكی تایبه‌ت كه دواتر راده‌گه‌یه‌ندرێت.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی (خولی یه‌كه‌م و دووه‌م) به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری گشت هۆڵه‌كان جێگۆڕكێیان پێده‌كرێت له‌نێوان هۆڵه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی قه‌زا.
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە: