سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دابەشکردنی (٥٥٠) هەزار پارچە زەوی دا

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دروستکردنی ١٧ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی دا. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢١ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا  مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دروستکردنی ١٧ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دابەشکردنی ٥٥٠ هەزار پارچە زەوی دا. 

لە کۆبوونەوەکەدا کازمی جەختیشیکردەوە، کە دەبێت هەموو هاووڵاتییەکی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان سودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون.


PM:05:35:06/07/2021