ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێک لەسەر نرخی بەنزین پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات

عەلی حەمەساڵح لەبارەی نرخی بەنزین پەیامێک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت" بەهۆی قۆرخکاریی دوو کۆمپانیاوە نرخی بەنزین دانابەزێت و ٤١٠ بەنزینخانەش ناچارن دایبخەن".  

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە" حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت، نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینیش بەرھەمی ھەیەو لە ڕێگای پاڵاوگەی کارەوە دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن ئۆیڵ بە ٦٢٠ دینار لە بری حەقی پاڵاوتن".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم کۆمپانیانەش بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن دەیفرۆشنە بەنزیخانەکان بە ٧٤٠ دینار، بۆ ئەوەی ھەموو بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربن دایبخەن، لە بەنزینخانەکانی سەن ئۆیڵ و کورد نەفت لیترێک بەنزین ٦٦٠ دینارە، ئێستاش ٤١٠ بەنزینخانە ناچارن دایبخەن. 


PM:11:33:06/07/2021