هێرشێکی موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرای دەکات، کە ئەمشەو هێرشی موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

دەزگای دژەتیرۆری كوردستان (CT) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەمێک پێش ئێستا بڵاویكردەوە" هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر".

هاوکات لای خۆشیەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە و  تائێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، چاوەڕوان دەكرێت کە هێزە ئەمنییەكان ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕووداوەكەوە بدەن.


PM:11:47:06/07/2021