کەمێک پێش ئێستا بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بە چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا هێرشکرایە سەربنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، كه بنکەکە تایبهته به هێزهكانی ئهمریكا.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان ڕوون نییە، هاوکات هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی رانەگیاندووە.
جێی باسە درانگانی شەوی رابردوو دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئاشکرای کرد، کە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.