عێراق.. ئاماری گیانلەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ٣٧ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٧٧٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٥٢٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و  ٣٧٩ هەزار و ١٠٠ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٤١٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٨٢ هەزار و ٧٦٤ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:06:35:07/07/2021