لەبارەی سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق درێژەدان بە قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر ١١ی پێش نیوەشەوەوە تا پێنجی بەیانی لە تەواوی عێراق درێژکردەوە.
دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق رایگەیاند" چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، ڕێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زۆر بەرز بێتەوە. هەربۆیە لیژنەكە ده‌سه‌ڵاتی به فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی عێراق داوە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتەكانی ده‌وامكردن، بە مەرجێك كە ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به رێژه‌ی زیاتر لە ٥٠% ی كاتی ئاسایی، كه‌متر نەكرێتەوە.
لە راگەیاندنەکەدا ئەوەش هاتووە "لیژنه‌كە دەشڵێ كە پێویستە فه‌رمانبه‌رانی حكوومەت هه‌فتانه پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن، بەڵام ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پێكوتەی دژە پەتای كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، پشكنینیان پێویست نییه".
هەر ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی كردووە و تیایدا باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو كراوە.