وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

بەپێی بڕیارێکی نوێی دارایی هەرێم، هەر بڕوانامەیەک مۆڵەتی خوێندنی بۆنەکرابێت هەژمارناکرێت و هەڵدەوەشێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ئاراستەی هەموو وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان کراوە، بڕیارێکی لەبارەی بڕوانامەی فەرمانبەران دەرکرد، کە تێیدا هاتووە" پاڵپشت بە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارەی ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتبێت هەڵدەوەشێتەوە".'

دەقی بڕیارەکە: 


AM:08:51:08/07/2021