کارەبای سلێمانی، ئاگاداری ماڵان ده‌كات ئه‌گه‌ر پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ به‌ستراوه، له ٤٠ ئه‌مپێر زیاتر كاره‌با به‌كارنه‌هێنن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبا ده‌كاته‌وه کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، له ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به (٤٠) ئەمپێر و ئه‌گه‌ر له بڕه زیاتر به‌كاربهێنرێت پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه.
هەروەها ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌كارهێنان كه‌مه‌نه‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك پێوه‌ره‌كه ده‌كوژێته‌وه.
داواش كراوە كە هه‌وڵبده‌ن له بڕه‌ى دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن بۆ ئەوەى توشى گرفتى کوژاندنەوەى کارەبا نەبن.