هەفتەی ئایندە مووچەی ئەم وەزارەتانەی هەرێم دابەشدەكرێت

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی سێ وەزارەتی دیکە بكرێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەازرەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی یەكشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١ مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی كارەبا، شارەوانی، خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی بۆ مانگی حوزەیران دابەشدەكرێت". 

جێگەی باسە، كه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو ده‌بێت به‌ لێبڕینی‌ سه‌دا ٢١ی‌ مووچه‌ و سه‌دا ٥٠ی‌ پله‌ باڵاكان.


PM:02:14:08/07/2021