ڕێواز فایەق روونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی داراییەوە دەدات

سەرۆكی پەرلەمای كوردستان روونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی داراییەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕیارى لەو شێوەیە بدات".

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی پەڕێوەچوونی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەماندا، لەبارەى بڕیارەکەى وەزیرى دارایی بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕوانامانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەستهاتوون رایگەیاند" وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕیارى لەو شێوەیە بدات، دەتوانێت بڵێت هەژمارناکرێت، بەڵام ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە، چونکە بەدەستهێنانى بڕوانامە رێکارى خۆى هەیە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا كە  ڕۆژی ٤ی تەمووزی ٢٠٢١ دەرچووە هاتووە" پاڵپشت بە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارەی ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتبێت هەڵدەوەشێتەوە". 


PM:02:40:08/07/2021