وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و خوێندنی ئیسلامی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بڵاوكرده‌وه‌و، خویندکارانیش دەتوانن لەو لینکەوە نمرەکانیان وەرگرنەوە. وه‌ربگرنه‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوەو خوێندكاران بۆ زانینی ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان، كۆدی ئه‌زمونی له خانه‌ی( كۆدی ئه‌زمونی قوتابی/خوێندكار) داخڵ بكه‌ن، پاشانیش كلیك له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی "ئه‌نجام " بكه‌ن.
لە راگەیانەندراوەکەدا هاتووە، خوێندكاران ده‌توانن له ١٠ ی تەموز تا ١٥ی ئه‌م مانگه، په‌ڵپ له ئه‌نجامه‌كان بگرن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم، به دڵنیاییه‌وه به وردی لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكان ده‌كرێت.
لەم لینکەوە نمرەکانتان وەربگرنەوە..
https://www.anjamakan9.com/anjam91.aspx