كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند کە لەمڕۆوه ده‌توانن بانگه‌شه‌كانیان تاوه‌كو كاتژمێر ٧ ی به‌یانی رۆژی ٧ ی تشرینی یه‌كه‌م.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، له‌مڕۆوه رێگه ده‌درێت به‌كاندیده‌كان كه ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ندكراوه، بۆئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی سه‌رجه‌م كاندیده په‌سه‌ندكراوه‌كانی بازنه‌كانی له پارێزگاكان بڵاوكرده‌وه و له‌ڕێگه‌ی تیروپشكیشهوه، ژماره بۆ كاندیده‌كان دیاریكرا.
بڕیاره لە رۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.