عێراق.. ئاماری گیانلەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر هەڵکشا

ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ٣٢ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٦٣٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٥٠٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و  ٤١٤ هەزار و ٩٢٥ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٤٧٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٩٤ هەزار و ٤١١ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:05:56:09/07/2021