بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢١ ئەوقافی هەرێم بەشێوەیەکی فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و دەڵێت" ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی تەموز یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت".

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە" بەفەرمی جەژنی قوربانی ئەمساڵ رۆژی ١٩ تەمووز وەستانە لە كێوی عەرەفەیە و رۆژی ٢٠ی تەمووز یەكەمین رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەینی ناوەندی فەلەکی سعودییە رایگەیاند، کە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.


AM:11:48:10/07/2021