عیراق.. پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان دیاریکرا

حکومەتی عێراق پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربانی دیارکرد، کە لە ڕۆژی ١٨ی مانگەوە تا ٢٢ی ئەم مانگ دەبێت. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەبۆنەی ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕۆژی یەك شەممە ١٨ی تەمموز تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز پشووی فەرمی دەبێت. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەبەر رۆشنایی فەرمان و پێشنیارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەگەڵ پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان قەدەغەی سەرتاسەری لە تەواوی عیراق جێ بەجێ‌ دەكرێت. 


AM:12:11:11/07/2021