وەزارەتی دارایی لەسەر گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتەکە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمدا هاتووە" ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان". 

ئاشکراشیکردووە، بڕە پارەكە لەئێستادا لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێردایە.


PM:03:30:11/07/2021