پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هێڵی گەرمی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکەنەوەو  هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە. 

 ئەمڕۆ ١١ یە تەموز بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەھەوڵی تیمەکانمان ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی (١٠٤) لەئێستادا چاک کراوەتەوەو لەئێستادا لەکاردایەو هاوڵاتیان دەتوانن بەکاری بهێنن".
 
لە ئاگادارییەکەدا هاووڵاتیان دەتوانن لەکاتی بوونی ھەر ڕووداو و کێشەیەکدا پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن.  

باس لەوەش کراوە، بەھەمان شێوە ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی (١٠٥) لەکاردایە و لەکاتی بوونی ھەر ڕووداو و کێشەیەکدا دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن.



PM:11:25:11/07/2021