عێراق.. ئاماری گیانلەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ٤٤ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو نۆ هەزارو ١٤٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ٩٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و  ٤٣٨ هەزار و ٥١١ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٥٩٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٥٥٢ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:04:45:12/07/2021