ژمارەی قوربانییەکانی نەخۆشخانەکەی زیقار بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٠ گیان لە دەستدان

تەندروستی شاری زیقار لە باشووری عێراق رایگەیاند" تا ئێستا بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی لە بەشی پاتی کۆرۆنا کەوتۆتە زیاتر لە٢٠ حاڵەتی گیانی لەدەستدان تۆمارکراوەو چەندانی تریش بریندارن".

لەگەڵ ئەم روودا تەندروستی شاری زیقار داوای لەسەرجەم کارمەندانی نەخشۆخانەکە کرد پەیوەندی بکەنەوە بە نەخۆشخانەوە بەوانەشەوە  مۆڵتیان هەیە".

هەروەها ئاژانسی فەرمی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیەوە زیقارەوە رایگەیاندووە کە هەموو رووداوی سووتانەکە لە بەشی کەرەنتینەی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی کەوتۆتەوە. 
  
تا ئێستا تیمەکانی ئاگر کوژاندنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.



PM:11:46:12/07/2021