وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ كۆمپانیاكانی هێڵی ئینتەرنێتدا كۆبوونەتەوە و رێكەوتوون بۆ راگرتنی هێڵەكانیان لە كاتی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ".
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئه‌مڕۆ سێشەممە به ئاماده‌بوونی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه، كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆسته و گه‌یاندن و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا و بڕیاری راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت درا لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه راگرتنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت بوو له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مساڵ، ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ رێگریكردن له دیارده‌كان و شێوازه‌كانی غش (قۆپیه) كردن له ئه‌زمونه‌كانی ئه‌مساڵ به تایبه‌ت قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی كه بریاره ٢٥ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌وباس كرا له‌سه‌ر كێشه و ناڕه‌زایی هاوڵاتییان و به‌كارهێنه‌رانی هێڵه‌كانی گه‌یاندن به تایبه‌ت خزمه‌گوزاری ئینته‌رنێت كه پێویسته باشتر بكرێن و به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.