لە هەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان زیادكرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان پێنج ڕۆژ پشوی فەرمی راگەیاند. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی 20 و 21 و 22ـی تەمموز پشووی فەرمییە.

ئەوەش هاتووە، لەپاڵ ئەوەشدا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی 18 و 19ی تەمموز، کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، وەکو پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت.


PM:06:51:13/07/2021