وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری فەرمی ڕووداوی نەخۆشخانەی زیقاری ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری فەرمی ڕووداوی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی لە زیقار ڕاگەیاند و دەڵێت" تائێستا ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٩ كەسیان ناسراونەتەوە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن گیانیان لەدەستداوە ٦٠ كەسە.

ڕوونیشیكردەوە، كە ناسنامەی ٣٩ لە قوربانییەكان دۆزراوەتەوە، بەڵام ٢١ تەرمی دیكەش نەناسراونەتەوە.

تەندروستی عێراق لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەئێستادا رێکارەکان بۆ ناسینەوەی تەرمەکانی دیکەش گیراوەتەبەر و لەداهاتویەکی نزیکدا ناسنامەی ئەوانیش دەخرێتەڕوو. 


AM:10:40:14/07/2021