ئەمڕۆ کەناڵی (ئای پڵەس)ی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی خرایە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و بینای کەناڵەکەش درا بە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان.
بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ بەبڕیاری یەکێتی کەناڵی ئای پڵەس خرایە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بینای کەناڵەکەش درا بە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان.
کەناڵی ئای پڵەس نووسینگەی سەرەکیی لە شاری سلێمانییە و دەکەوێتە سەر شەقامی ٦٠ مەتری، هاوکات کەناڵەکە تائێستا دەستی بە پەخش نەکردووە.