حكومه‌تی عێراق پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

حكومه‌تی عێراق حه‌وت رۆژی‌ وه‌ك پشووی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند. 

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی ١٨ی تەمووز تاوەکو ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١ بەبۆنەی جەژنی قوربان لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت.

ئاشکراشیکردووە، له‌ رۆژی ٢٥ی مانگ، ده‌وامی فه‌رمی لە سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هەمان بۆنەوە رۆژانى (١٨) تاکو (٢٢)ى ئەم مانگەى کردە پشوى فەرمى.


PM:07:40:15/07/2021