ده‌میرتاش بۆ سه‌رۆك كۆماریی‌ توركیا كاندیدكرا

‌سەلاحەدین دەمیرتاش
پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (HDP) كاندیدی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیا یه‌كلاكرده‌وه‌و سەلاحەدین دەمیرتاشی بۆ ئەو پۆستە كاندید كرد.

پێشتر سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی تروكیا رایگەیاند كە لیستی كاتیی كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماریی توركیا 8ی تەموزی ئەمساڵ ئاشكرا دەرێت‌و لیستی كۆتاییش لە11ی تەموز رادەگەیەنرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی توركیا رۆژانی 10 ‌و 24ی مانگی 8ی ئەمساڵ لەدوو قۆناغ  بەڕێوەدەچێت. ئەمەش بۆ یەكەمجارە خەڵكی توركیا بەشێوەی راستەوخۆ سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرن.



PM:02:31:30/06/2014