لاهور شێخ جه‌نگی رایدەگەیەنێت" تا یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆز و خه‌مخۆره بێت، ئاینده هه‌ر بۆ یه‌كێتیی ده‌بێت".
لاهور شێخ جه‌نگی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له خزمه‌ت به‌شێكی زۆر له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیداندا بووم، سوپاسی په‌رۆشی و دڵسۆزییان ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ناوماڵی یه‌كێتیی، به‌ڵێنم بۆ دوپاتكردنه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كانه و هه‌ر ئه‌وه‌شمان كرد".
راشیگه‌یاند" دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه یه‌كێتیی حزبی ئه‌ندام و كادر و لایه‌نگره دڵسۆزه‌كانیه‌تی و تا یه‌كێتیی خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆز و خه‌مخۆره بێت، ئاینده هه‌ر بۆ یه‌كێتیی ده‌بێت و هه‌میشه له لوتكه‌دا ده‌مێنێته‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان
بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و ئاراس شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
هاوکات بڕیارە سبەینێ هەینی ١٦ی تەمووز ڕاگەیەندراوێک بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بڵاوبکرێتەوە.