لەبارەی پشووی جەژنی قوربان ڕوونکردنەوە دەدرێت

تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی لەسەر دەوامی دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان رۆژانی یەکشەممە ١٨ی تەمووز تا رۆژی هەینی ٢٣ی تەمووز پشووی فەرمی دەبێت". 

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە کۆپییەکی دەست (سپی) کەوتووە و تێیدا هاتووە" ئاگاداری دەستەی کارگێڕی دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە، بەبڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە ڕوونکردنەوەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی تەمووز، دەوامی فەرمیە و پشووی جەژنی قوربان لە رۆژانی یەکشەممە ١٨ی تەمووز، تا رۆژی هەینی ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢١ کۆتای دێت. 

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، شەممەی دوای پشووی جەژنی قوربان کە دەکاتە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.


AM:12:00:16/07/2021