نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی تەموزەوە

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەی خۆرانی هەرێم دەکەوێتە دوای جەژنەوەو تا ئیستا هیچ بڕیارێک نییە کە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، بڕیارە لە دوای جەژنەوە لە ٢٥ ی تەموزەوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم.

دەربارەی بڕیی لێبڕینی مووچە، " سپی " زانیوویەتی کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی نییە کە دەستکاری لێبڕینی مووچە بکات و کۆتایی پی بهێنێت.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم، پێشبینی دەکەن حکومەتی هەرێم لێبڕینی مووچە هەڵناگرێت و لە باشترین حاڵەتدا کەمێک لێبڕینەکە کەمدەکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەیەک لەمەوبەر حکومەتی بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هەرێم نارد بەمەبەستی ئەوەی هەرێم دابەشیبکات بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا.  
 

PM:08:44:16/07/2021