بەڵگە..بە نوسراوی کارێگڕی مەکتەبی سیاسی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە لاهور جەنگی دەسەندرێتەوە

بەپێی بەڵگەیەکی کارێگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە لاهور جەنگی دەسەندرێتەوەو تا دارشتنەوەی پەیڕوەی ناوخۆ و چاککردنی ئەو بەندانەی پەیوەندی بە هاوسەرۆکانەوە هەیە.

نووسراوەکە کە ناوی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەرە بە رێکەوتی ١٧ ی تەموز دەرچووەو لە دوو خاڵ پێکهاتووە.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، " خاڵی یەکەم: هاوسەرۆک لاهور جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی دەدات بە هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی تا کاتی تەواوبوونی هەموراکردنەوەی پەیڕەی ناوخۆ".

لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە" ئەم بڕیارە لە کاتی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت".

شەوی پێنج شەممە ١٥ ی تەموز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کۆبوونەوەو لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ئەم دوو خاڵە دراو، بڕیاریشە دوای جەژنی قوربان لیژنەیەک بۆ هەمواری دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە پەیڕەوی ناوخۆ پێکبهێنرێت و لە دوایدا بخرێتە بەردەم  سەرکردایەتیی یەکێتی.  



PM:12:01:17/07/2021