وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەركرد و دەڵێت" نابێت مۆڵەتی بێ مووچە لە دوو ساڵ زیاتر بێت، ئەو مامۆستایانەش لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بەڕاپۆرتی پزیشكی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاستبكرێتەوە".
بهگوێرهی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه كۆپیهكی دهست (سپی) كهوتووه، باسی لەوەکردوە، مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و پێویستە ئەو فەرمانبەرەی داوای مۆڵەت دەکات لە دوای کۆتایی ھاتنی مۆڵەتەکەی، پەیوەندی بە کارەکەیەوە بکاتەوەو دواتر داوای مۆڵەتی تر بکات.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا ئاشكراشیكردووه، ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشکیی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاست بکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە" ئەو مامۆستایانەی لە مۆڵەتی دایکایەتیدان، مافیان ھەیە لە ماوەی ١٠ ڕۆژ دوای دەستبەکاربوونەوەیان داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن".
سهبارهت به ههڵوهشاندنهوهی مۆڵهتی بێ مووچه، له نوسراوهكهی پهروهردهی ههرێم هاتووه، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە پێویستە ٧ ڕۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لە کار ھەڵنەگرتبێت.