بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لە دەستدا

لەسەر ڕێگای خانەقین  بەهۆی ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەپێی زانیارییەکان، لەسەر شەقامی خانەقین - جەلەولالەنزیک بازگەی ناودۆمان ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی GMC ڕوویدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئەنجامی ڕووداوەكەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا، شەش هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان سەختە.

هەروەها بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین كران. 


AM:09:04:18/07/2021