چیتر رێگا بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا نادرێت بچێتە سلێمانیەوە



پۆلیس و هاتوچۆی سلێمانی کۆدەبنەوەو بڕیار دەدەن چیتر رێگابگرن ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە نادرێت بێتە سلێمانیەوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدان رایگەیاند " لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڕیاردرا، چیتر رێگە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە و ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ و ئۆتۆمبێلی جامڕەش نادرێت، بێتە سلێمانی و هاتوچۆ بکات".

لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت" تەنها یەک هەفتە مۆڵەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی کێشە یاساییەکانیان چارەسەر بکەن، دوای ئەو هەفتەیە، ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

دەربارەی هەڵگرتنی چەکیش سەرکەوت ئەحمەد وتیشی " مۆڵەتی چەکیش تەنها مۆڵەتی وەزارەتی ناخۆ ڕێگەپێدراوە، مۆڵەتی شەخسی و دەزگائەمنیەکان هەڵدەوەشێتەوە".



PM:02:57:18/07/2021