وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەركرد و دەڵێت" لەكاتی پەنجەمۆركردن لەسەر پەڕەی سۆما خوێندكار دەبێت، پەنجە گەورەی چەپی بەكاربهێنێت".
دەقی بڕیارەكە:
یەكەم: لەكاتی پەنجەمۆركردن لەسەر پەڕەی سۆما خوێندكار دەبێت، پەنجە گەورەی چەپی بەكاربهێنێت و نابێت پەنجەكانی تری بەكاربهێنرێت و پەنجەمۆریش لەشوێنی تایبەتی پەرەی سۆمادا دەكرێت.
دووەم : لەكاتی هەبوونی گرفتێك لە پەنجە گەورەی خوێندكاردا دەتوانێت پەنجەكانی تری بەكاربهێنێت بەو مەرجەی دەبێت لە هەموو تاقیكردنەوەكاندا پەرەی سۆما بەو پەنجەیە مۆربكات.
سێیهم: تابكرێت دهبێت پهنجهمۆرهكه حبری زۆرنهبێ، له كاتی پهنجهمۆركردندا.