هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی بە کۆرۆنای مەمویمون تۆمار کرد، دوای ئەوەی پزیشکێکی ڤێنیتەری کاری لەسەر شیکاری جەستەی مەیمونی " مکاک " کردووە.
رۆژنامەی گلۆبال تایمز ئەمڕۆ بڵاویکردەوە پزیشکێکی ڤێنیتەری کە تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە و لە ناوەندێکی توێژینەوە لەسەر گیانداران کاری کردووە، دوای دوو مانگ لە شیکاری لەسەر دوو مەیموونی مردوو لە مانگی ئازاردا تووشی گێژبوون و رشانەوە بووە.
ئەو پزیشکە ٢٧ ی حوزەیران وەک یەکەم کەس بە ڤایرۆسی مەیمون گیانی لە دەستداوە.