مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە، داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن. 


PM:02:50:19/07/2021