لاهور جەنگی:ئێمە بەهەڵبژاردن هاتووین بەئینقلاب نەهاتووین
بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێک بلاودەکاتەوەو داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات( ڤیدیۆکەی ببینە)

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لاهور جەنگی پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت " ئێمە بە ئینقلاب نەهاتووین".

لاهور جەنگی هاتنی جەژنی قوربان دەکاتە دەرفەت و پەیامێکی سیاسی لە رێگای تۆمارکردنێکی ڤیدیۆییەوە بلآودەکاتەوە کە تیایدا رووداوەکانی ٨ ی تەموز بە " پیلانگێری " ناوزەد دەکات.

لەو پەیامە ڤیدیۆیەدا دەڵێت" ئێمە دانمان بە خۆماندا گرت و هیچ پەرچە کردارێکمان نەبوو، بۆ ئەوەی خوێنی کەس نەڕێژرێت و ئارامی شار تێکنەچێت".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو تەنها یەک داوای هەیە کە لیژنەیەکی لێلکۆڵینەوە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی پێکبهنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوانەی لە ٨ ی تەموزەوە روودەدەن.

لاهور جەنگی باس لەوەش دەکات کە ئەو رێڕوەی حیزبی گرتووەو کە ئەویش گڕانەوەیە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە تا هەموارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆ دەستەبەرداری سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان دەبێت.

لە واترەکەیدا بافڵ تاڵەبانیش وەک " هاوسەرۆکی دووەم " ناوزەد دەکات. 



PM:10:26:19/07/2021