شاجوانی لوبنان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

نادین نەسیب شاجوانی پێشووی لوبنان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

نادین نەسیب نەجیم شاجوانی لوبنان و فاسیۆن و هونەرمەندی ناسراوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

نادین نەسیب لە دایکبوونی ١٩٨٤ ی لوبنانە لە کچی باوکێکی لوبنانی مەسیحی و دایکێکی تونسی موسڵمانە. نادیە لە ساڵی ٢٠٠٤ هەڵبژێردرا بە شاجوانی لوبنان.

نادیە خوێندنی بەڕێوەبەری کارەکانی تەواوکردووە لە کۆلیژی ئیدارە لە لوبنان و لە ١٦ ساڵیدا دەستی بە کاری فاسیۆن کردووە،  لە ٢٠٠٤ دا هەڵبژێردرا بە شاجوانی لوبنان، دوای ئەوە لە چەندان پێشبڕکێ و بۆنەی جیهانیدا بەشداری کردووەو خەڵاتکراوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ تێکەڵی نواند دەبێت  لە درامای " هەنگاوی خۆشەویستی "، دواتر بەشداری چەندان کاری هونەری تری کرد. 

ژیانی هاوسەری لەگەڵ یاریزانی پۆکەر، هادی ئەسمەر لە ٢٠٢١ ئەنجام داو بووە خاوەنی دوو منداڵ، لە ساڵی ٢٠١٩ دا بە شێوەیەکی ئاسایی جیابوونەوە لە یەکتر.



PM:11:34:19/07/2021