ماڵپەڕی " سپی " پیرۆزبایی لە هاولآتیان کوردستان دەکات
ماڵپەڕی " سپی " پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاولآتیان کوردستان دەکات.
لە پەیامێکدا ماڵپەڕی " سپی " پیرۆزباییەکی گەرم لە خوێنەران بە تایبەتی و هاولآتیانی کوردستان بە گشتی دەکات و ، ئاواتە خوازە هاوڵاتیانی کوردستان جەژنێکی خۆش بەسەر بەرن.
ستافی ماڵپەڕی " سپی " ئاواتەخوازەوە کە بۆنەی جەژنی قوربان ببێتە مایەی بەختیاری و ژیانێکی باشتر و کۆتایی هاتنی بێت بە دۆخی خراپی ئابوری.
هەروەها " سپی " دەخوازێت کە هەرێم ئارامتر و پارێزراوتربێت لە پیلان و هێرشەکانی هێزە هەرێمایەتییەکان و کۆتایی هێنان بێت بە ئاوارەیی و دەربەدەری.
" سپی " جەژنی قوربان دەکاتە دەرفەت بۆ دەبڕینی هاوسۆزی لەگەڵ گیراوەکانی بادینان و ئاواتە خوازە دەسەڵاتی کوردی بەخۆیدا بچێتەوە مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئازادی بیروراو رۆژنامەگەریدا بکات و ئەو دەستگیراکراوانە ئازاد بکات.
AM:12:04:20/07/2021