بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هه‌تا ئه‌م ساته هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواکاریمان پێشکه‌ش بکرێت له‌لایه‌نی ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی که ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردووه له هه‌رێمی کوردستان ئێمه دراسه‌ی ئه‌و داواکاریه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هیچ لاریه‌کی یاسایی نه‌بێت قبوڵی ده‌که‌ین".
هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئێمه وه‌ک کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادنی عێراق پابه‌ندین به‌و بڕیاره‌ی که دامانناوه له ڕۆژی 10-10-2021 ده‌بێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، له‌لایه‌کی تره‌وه ئێمه 1-5 مان دانا به دوامۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر داواکارییه‌ک له هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی بێت بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانێتی سیاسی یان به‌شداریکردن له‌م پرۆسه‌یه، له‌دوای 1-5 به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ پارتێکی سیاسی ناتوانێت نه‌به‌شداربێت و نه بکشێته‌وه ئه‌مه وه‌کو پارته‌کان بۆی نییه بکشێته‌وه هه‌تا دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه وه‌کو فه‌رمانگه‌ی پارته سیاسیه‌کان ناتوانین هیچ داواکارییه‌ک وه‌ربگرین بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانێتی سیاسی یان کشانه‌وه له هاوپه‌یمانێتی سیاسی".
دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی هاوپەیمانێتی لایەنەکان، بەتایبەت هاوپەیمانی کوردستانی، بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەڵێت" هه‌تا ئه‌م ساته هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواکاریمان پێشکه‌ش بکرێت له‌لایه‌نی ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی، که ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردووه له هه‌رێمی کوردستان ئێمه دراسه‌ی ئه‌و داواکاریه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هیچ لاریه‌کی یاسایی نه‌بێت قبوڵی ده‌که‌ین، بێگومان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی کۆمیسیۆن هه‌بێت به‌تایبه‌تی فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارته سیاسیه‌کان".
دەربارەی بانگەشەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوەی ڕەوتەکەی لە هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق؟ هیمان تەحسین بەگ وتی" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری نابێت وه‌ک پرۆسه، ئێمه وه‌ک کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادن به‌رده‌وامین له هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانەی که پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکیش بکشێته‌وه له‌م پرۆسه‌یه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیه هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت به‌شداری بکات یان هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت بکشێته‌وه ئه‌وه شتێکی ئاساییه".