یەكێتی: دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆماریی نابین

‌تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق
د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و كاندیدی سەركەوتوی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێ كە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق پشكی كوردەو لەنێو كوردیشدا مافی یەكێتیی ئەو پۆستە وەربگرێت.

د.نەجمەدین كەریم بە ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ نیتشمانی‌ كوردستان راگەیاند: پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لەكابینەی داهاتوی حكومەتی عیراق پشكی كورد دەبێت و لەناو كوردیشدا پشكی یەكێتیە.

ئەوەشی خستەڕوو: وەك 21 پەرلەمانتارەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سبەینێ بەشداری یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەین و هەمیشە  جەختمان لەوەكردوەتەوە پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كورد دەبێت و لەنێو كوردیشدا بۆ یەكێتی بێت و دەستبەرداری نابین.



PM:06:03:30/06/2014