لەبارەی دەوامی فەرمانبەران لە دامودەزگاکانی حکومەت، لیژنەی باڵای ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق بڕیارێکی دەرکرد.
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەمرۆ ٢٠ ی تەموز لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا" دەوامی فەرمانبەران لە دامودەزگاکانی حکومەت بەشێوەی تەناوب بەڕێژەی سەدا ٥٠ بێت".
هەروەها لیژنەکە قەدەغەی هاتووچۆی لە ڕۆژانی جەژندا رەتکردەوە و جەختی لەسەر توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە کردەوە و جەختی لەسەر غەرامەکردنی ئەو مۆڵ و شوێنە گشتییانە کردەوە کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن.