وەزارەتی تەندرستی و ژینگەی عێراق رایگه‌یه‌ند كه ئه‌مڕ‌ۆ ٢٠ ی تەموز لەسەرتاسەری عێراق له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا ٥٩ تووشبوو گیانی لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٨ هه‌زارو ٩٢٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و ٧ هه‌زارو ٦١٣ توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
تەندروستی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو له ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا ٥٩ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا ١٥١٠٥١٧ توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش به‌رێژه‌ی ٩.٩٠% یان چاكبوونه‌ته‌وه.