گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵ لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

ئێوارەى ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە خنکانی کەسێکی لە بەنداوی سماقوڵی ڕاگەیاند.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵان لە ڕەگەزی نێر لە بەنداوی سماقوڵی بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکا و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەنجە خنكاوەكە، ناوی (ع، ح، ب) ‌و تەمەن (٢١) ساڵ ‌و بە ڕەگەز عەرەب ‌و دانیشتووی هەولێر بووە.


PM:07:41:20/07/2021