ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە شەوی ڕابردوو لە شەقامی سالم تەقەیكردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی كاتژمێر (٢:٢٥) خولەكی شەوی ڕابردوو كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنەكەو توانیان كەسەكە دەستگیر بكەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەكەدا كە تەقەی پێ كردبوو".
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایكبووی ١٩٨٢) بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.